بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ هەینی 22 ی ئەیلولی 2023 لە گەڵ شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین کۆبووە و هەر دوو لا ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوانیان واژۆ کرد.
سەرۆک کۆماری چین لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سوریا سەرەڕای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ، بە هێزە بەرەوپێش دەڕوات.
شی جین پینگ هاوبەشی ستراتیژی نێوان چین و سوریای ڕاگەیاند و بە ڕووداوێکی چارەنووسساز لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لەم هەلومەرجە نێودەوڵەتییەدا ناوی برد.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریاش هیوای ئەوەی خواست کە ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان هەر دوو وڵات وەک پردی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا بێت./.