بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەردانی سوریای کرد و لەم سەردانە گرنگ و هەستیارەدا ژمارەیەک کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی سیاسی، سەربازی، ئەمنی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە و چەندین بەرەی شەڕی دژ بە تیرۆری لەم وڵاتەش بەسەرکردەوە.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها بەشداریی لە مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ئێران و سوریا کرد.
لیوا قائانی لەم سەردانەدا جەختیکردەوە کە ئەمریکا ڕیشەی سەرەکی گەندەڵی، ئاژاوەگێڕی، تیرۆریزم و شەڕ و ئاڵۆزییە لە سوریا، ناوچەکە و جیهان و وتی: ئێران و سوریا دوو وڵاتی برادەرن و پەیوەندییەکی ستراتیژییان پێکەوە هەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و هەڕەشەکان لە گەڵ خەڵک و حکومەتی سوریا دەمێنێتەوە./.