بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس بە هۆی نەبوونی حەزی خواردن، هەندیک بە هۆی خەوتن و هەندێک ڕەنگە بە هۆی کارەوە نانی بەیانی نەخۆن، ئەمەش زیانی تەندرووستیی بە دواوە دەبێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.
لە گرنگترین زیانەکانی نەخواردنی نانی بەیانی دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بدەین:
زیان بە تەندرووستی دڵ دەگەێنێت.
مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو زیاتر دەکات.
ئەگەری زیادبوونی کێشەی جەستەی لێدەکەوێتەوە.
کاریگەری نەرێنی لە سەر باری دەروونی درووست دەکات.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
ئەندامەکانی جەستە بە باشی ناتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
ڕووتانەوەی قژ زیاد دەکات.
کاریگەری نەرێنی لە سەر زیندەپاڵی جەستە درووست دەکات./.