بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ سەبری ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان بە شێوازی گرووپ گرووپ هێرش دەکەنە سەر مزگەوتی ئەقسا و وێڕای دەرکردنی موسڵمانان، هەڵسووکەوتی نەشیاو و نایاساییان هەیە.
ناوبراو وتی: تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شارۆچکە نشینەکان لە دژی ئەم مزگەوتە بابەتێکی نوێ نییە و ئەوان هەموو کات هێرش دەکەن بەڵام لە ئێستادا لە پشووەکانی ساڵی نوێی جووەکان بۆ زیاترکردنی سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و بە هەڕەشەی هێز و چەک کەڵک وەردەگرن.
شێخ سەبری جەختیکردەوە کە زایۆنیستەکان بەم هێرش و سووکایەتییە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا هیچ مافێک بە دەست ناهێنن و پێویستە فەڵەستینییەکان لە بەرامبەر هێرشی زایۆنیستەکان بەرگری لەم مزگەوتە بکەن.
وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا وتی: بێدەنگی جیهانی عەرەب بە فەرمانی ئەمریکا، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیاریەتی و ئەمەش بە واتای بە تەنیا هێشتنەوەی خەڵکی قودسە کە بە تەنیا ڕوبەڕوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبنەوە.
وتیشی کە خیانەتی عەرەبەکان پێشبینیکراوە و لەمە زیاتر لەوان چاوەڕوان ناکرێت./.