بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە بوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنوری هاوبەش یان لە ناو خاکی عێراقەوە بە هیچ شێوازێک قبووڵکراو نییە و جەختی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی لە گەڵ بەغدا کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕاپۆرتێکی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لە بواری ئەمنیدا خستەڕوو و وتی: حکومەتی عێراق موڵەتی ئەوە بە هیچ لایەن و گرووپێک نادات لە خاکی ئەم وڵاتەوە ببنە سەرچاوەی هەڕەشە لە دژی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران یان لە خاکی عێراقدا جێگیر بن./.