بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی فەزلوڵڵا شارەزا لە کاروباری ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنی ئەمنی واژۆکراو لە نێوان بەغدا و تاران بە هەمان ڕێژەی ئێران بۆ عێراقیش گرنگە.
ناوبراو وتی: جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی سنورەکان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گرنگە و بەم هۆیەوە دەبینین کە حکومەتی بەغدا بە جیدی هەوڵی جێبەجێکردنی دەدات.
وتیشی کە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی عێراق لە گەڵ ئێران بابەتێکی ناوخۆییە و بە هیچ شێوازێک ڕێگا بە دەستێوەردانی ئەمریکا نادرێت.
عەلی فەزلوڵڵا وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ئاستە جیاجیاکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتنە ئەمنییە بەردەوامە./.