بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سبەی چوارشەممە 13 ی ئەیلولی 2023 سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا وتی کە سبەی سەردانی تاران دەکەم.
فۆئاد حوسێن وتی کە عێراق پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەیە لە گەڵ ئێران و موڵەتی ئەوەش نادات لە خاکی خۆیەوە هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ هەبێت./.