بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی دووشەممە 11 ی ئەیلولی 2023 لە چاوپێکەوتنی هەزاران کەس لە دانیشتووانی هەر دوو پارێزگای ” سیستان و بەلوچستان ” و ” خۆراسانی باشور ” وتیان: ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی نوێ و گەورە لە جیهاندا بەڕێوەیە یان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ڕۆژێکە کە گەلانی ناوچەکە نابێت کەمتەرخەم بن، وەک ئەوەی کە لە سەردەمی چەوساندنەوەیان لە لایەن زلهێزەکان بینرا، یان ئەوەی کە لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانی بینرا. ئەم گۆڕانکارییە چییە؟ هێڵە سەرەکییەکانی چەند شتە. لە پلەی یەکەمدا لاوازبوونی هێزە ستەمکارەکانی جیهان. ئەمریکا کە بانگەشەی هێزی یەکەمی جیهانی دەکرد ئێستا لاواز بووە و بەرەو لاوازتربوون دەڕوات. یەکێکی دیکە لە هێڵە سەرەکییەکانی ئەم گۆڕانکارییە، سەرهەڵدانی هێزی نوێی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە. هێزی نوێ هاتوونەتە پێشەوە کە هێزی ناوچەیی یان نێودەوڵەتین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: زانیارییە هەواڵگرییەکان دەڵێن کە حکومەتی ئەمریکا کۆمەڵەیەکی بە ناوی گرووپی قەیران پێکهێناوە و ئەرکی ئەو گرووپەش خوڵقاندنی قەیرانە لە ئێتان و وڵاتانی دیکە و تیشک دەخاتە سەری ئەو خاڵانەی کە بە ڕای ئەوان دەتوانێت ببێتە هۆکارێکی قەیران لە ئێران. ئەوان بەوە گەیشتوون کە لە ئێران بابەتەکانی وەک ناکۆکییە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان دەتوانێت خوڵقێنەری قەیران بێت. ئەمە پیلانی ئەمریکایە بەڵام ئەو خەونەی بۆ سەر ناگرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە دوژمن لە دوژمنایەتیکردنی ئێراندا جیدییە و ئێمەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن بە هەموو هەوڵێکەوە جیدین.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە لاوازبوونی ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکان وتیان: پێوەرەکانی بەهێزبوونی ئەمریکا بەرەو لاوازبوون و گۆڕانکاری ڕۆیشتووە، بۆ نموونە، ئابوری. یەکێک لە گرنگترین پێوەرەکانی بەهێزبوونی ئەمریکا ئابوری ئەو وڵاتە بووە،دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەش پێوەرێکی دیکەیە. ئەمریکا دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا هەبووە و بەردەوامیشە. ئەمڕۆ ئەم حاڵەتەش بەرەو لاوازبوون ڕۆیشتووە. ئەمڕۆ ئەمریکا بۆ دژایەتی وڵاتانی نەیاری خۆی بە ناچار دەبێتە شەڕێکی هەمەلایەنە بکات کە ئەمەش تێچوویەکی زۆری بە سەریدا سەپاندووە و هیچ ئەنجامێکی بۆی نابێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە وڵاتانی ئەورووپیش وتیان: دۆخی ئەورووپاش باشتر لە ئەمریکا نییە، ئەمڕۆ دەبینن کە ئەو وڵاتانەی ئەفریقا کە لە ژێر کاریگەری فەرەنسادا بوون، یەک لە دوای یەک لە دژی حکومەتی پاریس شۆڕش دەکەن، وڵاتانی ئەورووپی ئەو هێزەی ڕابردوویان نییە و لاوازتر دەبن. ئەوەی کە دەڵێین دوژمن لاواز بووە بە واتای ئەوە نییە کە ناتوانێت هیچ هەنگاوێک بنێن، بە پێچەوانەوە دەبێت هەموو کات ووشیار بین./.