بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکان چەند کێشەیەکیان دەستنیشان کردووە کە پەیوەندیی بە نەبوونی جوڵە و زۆر دانیشتنەوە هەیە.
لە درێژەدا ئاماژە بەو کێشانە دەدرێت:
دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازبوون و بێهێزبوونی ماسولکەکانی قاچ.
دانیشتی زۆر دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی هەرسکردن ئەمەش وا دەکات کێشت زیاتر بکات.
دانیشتنی زۆر دەبێتە هۆی کورتبوونەوەی ماسولکەکانی شانت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە جومگەکانی شانتدا.
دەبێتە هۆی تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات لەوانە شێرپەنجەی سییەکان و منداڵدان و قۆڵۆن.
نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر دەکات.
دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسییەکانی تووشبوون بە شەکرە زیاتر دەکات.
دەبێتە هۆی خوێن مەین.
دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و رەقبوونی مل و شانەکانت./.