بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ئویل پراس، لە حاڵێکدا نرخی بەنزین لە ئەمریکا تۆزێ زۆر کەم دابەزیوە بەڵام نرخی بەنزین گەیشتووەتە بانترین ڕەقەمی هاوینی و لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە سەفەرەکانی هاوینی گەیشتووەتە کۆتایی.
لە ئێستا نرخی بەنزین بە شێوازی نێوانجی لەو وڵاتەدا نزیکەی 3.803 دۆلارە بۆ هەر گاڵۆن، کە لە نرخی 3.764 دولاری هاوینی ڕابردوو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
داخوازی زۆر و داخراوی هەنێ لە پاڵاوگەکان، وەکوو سەرەکیترین هۆکارە بۆ زیاد بوونی نرخی بەنزین لەو وڵاتەدا و لە لایەکی تریشەوە ناردەی کەمی نەوتی خاو بووەتە هۆکارێکی دیکە بۆ ڕوودانی ئەو رووداوە.
پاڵاوگەی “دلتا” بە توانایی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 185هەزار بەرمیل و پاڵاوگەی “ئیرۆینگ” بە توانایی بەرهەمهێنانی 320 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژدا بۆ هەموو مانگی سێپتامبێر و بەشێکیش لە مانگی ئوکتۆبەر دادەخرێت و ئەو داخراوییە دەبێتە هۆکاری دابەزینی 9لەسەدی بەرهەمێنان لەو ناچەیانەدا.
زیاد بوونی نەرخی بەنزین بووتە کێشە بۆ خەڵکی ئەمریکا و پاتریک دهان، سەرۆکی ڕێکخراوەی لێکدانەوەی بەرهەمە نەوتییەکان “گێس بادی” دەڵێت: “زیادبوونی نرخی بەنزین لەم کاتە لە ساڵدا شتێکی نائاساییە”