بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن سعوود عەنزی باڵیۆزی سعوودیە لە ئێران گەیشتە تاران و عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی ئێرانیش لە سعوودیە گەیشتە ڕیاز.
عەنزی کەسایەتییەکی سیاسی و ئابورییە و پێشتر باڵیۆزی سعوودیە لە عۆمان بووە.
بەمەش ئێران و سعوودیە پاش 7 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکان و لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی پەکین، پەیوەندییەکانیان بۆ ئاستی باڵیۆز بەرزکردەوە./.