بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەل لیڤ ڕام شرۆڤەکاری کاروباری سەربازیی ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە توانای سوپای ئیسرائیل گەیشتووەتە قۆناغێکی خەراپ و ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە هەموارە دادییەکانی بنیامین نتانیاهۆ کاریگەری خەراپی لە سەر دۆخی سوپا داناوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکە جیاجیاکانی سوپای ئیسرائیل دەوام ناکەن و بەم بۆنەوە سوپا کەوتووەتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.
تەل لیڤ ڕام پێشبینی ئەوەیکردووە کە سوپای ئیسرائیل لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم ڕوبەڕوی دۆخێکی خەراپتر ببێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەدا 20 ی فڕۆکەوانەکانی یەدەک و لە سەدا 25 ی فڕۆکەوانەکانی شەڕکەر لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو ئامادەی مەشق و ڕاهێنانە ئاساییەکانی خۆیان نەبوون.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پاشەکشە و دابەزینی ئاستی ئامادەیی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەم مانگەوە دەردەکەوێت.
ئەو شرۆڤەکارە سەربازییەی ڕۆژنامەی مەعاریۆ ئاشکرای کردووە کە زۆربەی خێزانەکان کە منداڵەکانیان لە مانگەکانی داهاتوو دەچنە ڕیزی سوپاوە، هێندە خوازیاری ئەوە نین ئەوان لە یەکە شەڕکەرەکاندا بن، هەر بۆیە نیگەرانی لە سوپای ئیسرائیل پەرەی سەندووە./.