جام کوردی:
پاش که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری جۆری سوخۆ 24ی ڕووسیا له لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی جۆری f16 ی تورکیا، چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به هۆکاری ڕووداوه‌که هاتووه‌ته ئاراوه.
فڕۆکه‌ی سوخۆی 24ی ڕووسیا به هۆی لێدانی موشه‌کی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری f16 ی تورکیا کرایه ئامانج. فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ڕووسیا که له‌م ڕووداوه ڕزگار بووه، ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه‌که‌ی تورکیا له پشته‌وه ئه‌وانی کردووه‌ته ئامانج.
سوخۆ 24 جۆرێک له فڕۆکه‌ی بۆمب هاوێژه که به مه‌به‌ستی خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمبی زیره‌ک و یان ئاسایی به هێزی وێرانکاری هه‌ره باڵا دژ به ئامانجه وشکانییه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
خێرایی بۆمب هاوێژی سوخۆ 24 به‌راورد به فڕۆکه‌ی هێرشبه‌ر و شه‌ڕکه‌ر له ئاستێکی نزمتردایه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که سوخۆ به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی بۆمب به‌کاردێت، ئه‌مه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌یه که سوخۆ 24 له مانۆڕ و نمایشه سه‌ربازییه‌کان و شه‌ڕی ئاسمانی به کار ناگیردرێت.
ئه‌ڵبه‌ت پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت که سوخۆ 24 له‌و بۆمب هاوێژه مامناوه‌ندانه‌ی هه‌ژمار ده‌کرێت که ده‌توانێت موشه‌کی باڵدار و بۆمبی گه‌وره‌ی ناوه‌کی بگوازێته‌وه.
له بۆردومان کردنی بنکه و باره‌گاکانی دوژمن، هه‌ندێک جار ئه‌م بۆمب هاوێژانه له لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی دیکه‌وه هاوڕێیه‌تی ده‌کرێن.
ئه‌م بۆمب هاوێژه پاش بۆردومانی مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان له باکوری سوریا له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی حه‌میمیم هیچ فڕۆکه‌یه‌کی دیکه‌ی له گه‌ڵدا نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕووسیا، تورکیای به وڵاتێکی دۆست دانابوو و له یادداشتی واژۆکراو له گه‌ڵ ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش سه‌باره‌ت به فڕینی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان و فڕۆکه‌کانی دیکه‌ی ڕووسیا له ئاسمانی سوریا و نزیک له سنوره‌کانی تورکیا ئاگادار بووه.