بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە شاری بەیروت لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوە سێقۆڵییەدا سەرکردەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین و لوبنان، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی ناوچەکە بە تایبەت فەڵەستینیان تاوتوێ کرد و بیر و ڕایان سەبارەت بە دۆخی کەرتی خۆرئاوا بە تایبەت پەرەسەندنی چالاکییەکانی خۆڕاگری لەم ناوچەیە ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا، زیاد نەخالە و ساڵح عاروری لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و یەکگرتووی لایەنەکانی خۆڕاگری بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستی و گرنگی و پێویستی هاوئاهەنگی نێوانیان بۆ بەدواداچوونی گۆڕانکارییە سیاسی، ئەمنی و سەربازییەکان و دەرکردنی بڕیاری گونجاو کردەوە./.