بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتێرز، پاش ئەوەی چین چەندین هەنگاوی بە مەبەستی بەهێزکردنی دۆخی ئابووری خۆی گواستەوە ئەوا نرخی نەوت ڕووی لە زیادبوون کردووە و بەوحاڵەش هێشتاکوو سەرمایەدانەران لەبارەی خێرایی گەشەسەندنەوەی ئابووی ئەو وڵاتە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و هەروەها بەردەوامی نرخی سوود و بەهرە لە ئەمریکا، بەرگری دەکات لە زۆرتر زیادبوونی نرخەکان.
هەر بەرمیل لە نەوتی بێرێنت بە زادبوونی 26 سێنتی، تا 84.74 دۆلار فڕۆشراوە و هەر بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 39 سێنت زیادبوون نزیکەی 80.22 دۆلار مامەڵە کراوە.
تونی سایکامۆر، شارەزای بازاڕی IG لەو باوەڕەدایە، زیادبوونی مامناوەندی نرخی سوود و بەهری چین لە حەوتەی ڕابردوودا، بەرژەوەندی ئابووری ئەو وڵاتەی بۆ سەرمایەداران ڕوون نەکردۆتەوە، بەڵام جێبەجێکارییەکانی ئەم دواییانەی ئەو وڵاتە دەتوانێ هومێد بەخش بێ.
لە لایەکی تریشەوە و لە ئەمریکا، کۆمپانی بیکرهیوز ڕایگەیاندووە، هەژماری دەکەڵی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ نویەمین مانگی بەردەوام و لە مانگی (ئاب) دابەزینی زەقی بە خۆیەوە بینیوە.
لەو حاڵەشدا بازریشک و تۆفانی گەرمەسێری ldalia لە سەر زەریای کارائیب لە حاڵی پێکهاتندایە و دەتوانێت هەموو پارێزگای فلوریدا بگرێتە بەر و ئەگەری ئەوەش بوونی هەیە کە ناوەندی نەوت و غازی ئەو ناوچەیە داخرێت.
ئەمیش دەتوانێت ببێتە هۆکارێکی زیادبوونی کاتی نرخی نەوت.