جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری تورکیا که وڵاته‌که‌ی به پشت به‌ستن به پاڵپشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی ناوچه‌که فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری ڕووسیای له سه‌ر ئاسمانی سوریا خسته خواره‌وه، له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌شنێک له ژیانی تایبه‌تی خۆی درێژه پێ ده‌دات که پێویستی به‌وه هه‌یه له لایه‌که‌وه مۆسکۆ ئارام بکات و له لایه‌کی دیکه‌وه ڕه‌زامه‌ندی هاوپه‌یمانه‌کانی به ده‌ست بێنێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ندین لێدوانی دژ به یه‌کی هه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له لایه‌که‌وه داوای کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کردووه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاردانه‌وه‌کانی مۆسکۆی سه‌باره‌ت به تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی به یاری کردن به ئاگر ناو بردووه.
ئه‌ردۆغان بۆ دڵنه‌وایی له ڕووسیا، ڕایگه‌یاند که به ئامانج کردنی فڕۆکه ڕووسییه‌که له لایه‌ن هێزی ئاسمانی تورکیاوه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، پاش ئه‌مه‌ش ڕایگهێندرا که ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌مه له پاریس به‌ڕێوه بچێت له گه‌ڵ پوتین چاوپێکه‌وتنێکی هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌مه کۆتایی هه‌وڵه‌کانی ئه‌ردۆغان له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو نه‌بوو، به‌ڵکوو ناوبراو له پێناو ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی که به پاڵپشتی ئه‌وان فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیای خسته خواره‌وه، لێدوانێکی دیکه‌ی بوو به مانشێتی هه‌واڵ و ڕاپۆرتی میدیا جیهانییه‌کان و وتی: هۆشداری ده‌ده‌م که ڕووسیا پێویسته یاری به ئاگر نه‌کات. ئه‌مه یاری کردنه به ئاگر که به بیانووی هێرش کردنه سه‌ر تیرۆریستانی داعش، نه‌یارانی میانه‌ڕۆی به‌شار ئه‌سه‌د که شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، ده‌که‌ونه به‌ر شه‌پۆلی هێرشه‌کان.
ئاماژه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا دژ به نه‌یارانی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتارێکیدا له بایبۆرد، شارێک له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، هۆشداری داوه: ئه‌مه یاری کردنه به ئاگر و به‌وه گه‌یشتووه که هاووڵاتیانی ئیمه له ڕووسیا مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاویان له گه‌ڵ ده‌کرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ک له بازرگانانی تورکیا که به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له پێشانگایه‌کی بازرگانی سه‌ردانی ڕووسیایان کردبوو، به هۆی هه‌ندێک کێشه‌ی تایبه‌ت به پاسپۆرته‌کانیانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. ڕووسیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که چیدی دانیشتووانی تورکیا به بێ ڤێزه ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن.
ئه‌ردۆغان به ئاماژه به‌وه‌ی که مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره په‌یوه‌ندییه‌کی گرنگیان هه‌یه، جه‌ختی کردووه‌ته‌وه: ئێمه نامانه‌وێت ئه‌م په‌یوه‌ندییانه خه‌ساریان به‌رکه‌وێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له دانیشتنی تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا له ئارادایه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که پوتین له کاتی تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی تا ئێستا ئاماده‌ی وتووێژ و کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا نه‌بووه.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که پێویسته مۆسکۆ به هۆی به‌زاندنی هه‌رێمی ئاسمانی تورکیا به فه‌رمی داوای لێبوردن له ئه‌نکه‌ره بکات.
له هه‌مان کاتدا، سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای مانگی ژانۆیه‌ی ساڵی داهاتوو، یاسای سه‌ردانیکردنی هاووڵاتیانی تورکیا بۆ ئه‌و وڵاته به بێ ڤێزه هه‌ڵده‌سه‌پێردرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی داوای ڕووسیا له هاووڵاتیانی خۆی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی نه‌کردنی تورکیا، پێده‌چێت که‌رتی گه‌شتیاری ئه‌م وڵاته زیانی به‌رکه‌وێت. هه‌روه‌ها ڕووسیا کۆنتڕۆڵ و چاودێری زیاتری خستووه‌ته سه‌ر هاورده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتووکاڵییه‌کانی تورکیا.
تورکیا به‌ره‌به‌یانی سێ شه‌مه‌ی ڕابردوو فڕۆکه‌یه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری سوخۆ 24ی سوپای ڕووسیای له سه‌ر ئاسمانی سوریا تێکشکاند، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردوو یه‌که‌م ڕووداوه که ئه‌ندامێکی ڕێکخراوێکی ناتۆ، فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری ڕووسیا بخاته خواره‌وه.
ڕووسیا ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی تورکیای به خهنجۆک لێدان له پشته‌وه ناو بردووه و داوای لێبوردنی له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه کردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌نکه‌ره ڕایگه‌یاندووه که کاردانه‌وه‌ی ڕووسیا شیاوی سیاسه‌توانانی ئه‌و وڵاته نییه.