بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە هەڕەشەی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ تیرۆرکردنی سەرکردەکانی خۆڕاگری، وتی: ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ئەم تیرۆرە دەکرێت لە ناوخۆ و دەرەوەی فەڵەستینی داگیرکراو بێت، ڕەنگە ئیسرائیل وانەی لە ئەزموونەکانی پێشوو وەرنەگرتبێت، هەر بۆیە سوپا و بەرپرسانی زایۆنیست دیسانەوە هەمان هەڵەی پێشوو دووبارە دەکەنەوە. ئێستا لە کەرتی خۆرئاوا کە هێزی خۆڕاگری زیاتر بووە، دەبینین کە نتانیاهۆ ئێران تۆمەتبار دەکات و ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئێران نەبێت ئەم کەسانە توانای وەهایان نییە. بەرپرسانی زایۆنیست بەم لێدوانانە تەنیا خۆیان گەمژەتر پیشان دەدەن، ئەوان لەبیریان کردووە کە گەلی فەڵەستین زیاتر لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران شەڕی ئەوانی کردووە و ئەگەر تەنانەت ڕژێمی شا لە ئێران حکومەتی دەکرد، خەڵکی فەڵەستین دیسانەوە هەر شەڕیان دەکرد، لە بەر ئەوەی کە ئەم خەڵکە مانفی خۆیانە بژین.
ناوبراو بە ئاماژە بە پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خۆڕاگری لە غەززە وتی کە خۆڕاگری لە کەرتی خۆرئاوا تەنیا ئیرادەیەکی فەڵەستینییە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: دوژمنی زایۆنیستی لە لولبنانیش دەیگوت کە ئەوەی شەڕی ئێمە دەکات لایەنەکانی نزیک لە ئێرانن بەڵام ئەوەی نەدەزانی کە خەڵکی لوبنان خۆیان هەوڵی ئازادی دەدەن تا ئەوەی کە لە ساڵی 2000 ئازادی مسۆگەر بوو. ئەم ڕژێمە لە ماوەی شەڕی دژ بە خۆڕاگری، تیرۆری زۆری لە نێو فەرماندە باڵاکان و زانایان و تەنانەت ژنان و منداڵان کردووە بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە خۆڕاگری لاواز بکات؟ ئەم هەڕەشانە و تەنانەت جێبەجێکردنیان خۆڕاگری لاواز ناکات بەڵکوو بە ئیرادەیەکی زیاترەوە هەنگاو بەرەو پێش دەنرێت.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆری هاووڵاتیانی فەڵەستینی، ئێرانی، لوبنانی یان سوری بێدەنگ نابین بەڵکوو وەڵامێکی توندمان دەبێت و هیچ کات موڵەتی ئەوە نادەین کە هاوکێشەکانی شەڕ بگۆڕێن./.