بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی خورمای زەردە بە گەدەی بەتاڵ لە هەر کاتێکدا ئەم سوودانەی لە ڕووی تەندرووستییەوە دەبێت.
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن کەمدەکاتەوە و تەندرووستی دڵ دەپارێزێت و مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
یارمەتی چالاککردنی مێشک دەدات و لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر مرۆڤ دەپارێزێت.
منداڵبوون ئاسان دەکات لە ژنانی دووگیان و دەتوانن سێ مانگ بەر لە منداڵبوون بیخۆن.
ماسولکە و ئێسک بەهێز دەکات، سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی وەرزشوانن.
ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە و هاوسەنگی ئاوی جەستە دەکات.
سوڕی خوێن چالاک دەکات و سوودی هەیە بۆ پێستی سەر، یارمەتی گەشەی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.
دەرکەوتنی هێڵی تەمەن لە سەر پێست دوا دەخات، دژە پیرییە و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست.
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
هەستی ئارامی و ئاسوودەیی بە مرۆڤ دەبەخشێت و باری دەروونی باشتر دەکات.
چارەسەری کەمی ئاسنی خوێن دەکات و ڕێژەی ئاسنی خوێن بەرز دەکاتەوە./.