بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش کۆبوونەوەی نەجلا مەنقوش وەزیری دەرەوەی حکومەتی یەکڕیزیی نیشتمانی لیبیا (تەرابلۆس) لە گەڵ ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆما، سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتە ناوبراوی لە پۆستەکەی هەڵپەسارد و دۆسیەکەشی ڕەوانەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی لیبیا بۆ لێکۆڵینەوە کرا.
وەزارەتی دەرەوەی لیبیاش لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بەو کۆبوونەوە کە توڕەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتەی بە دواوە بووە، ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە نافەرمی و بە بێ هیچ پلان و ئامادەکارییەکی پێشوەختە بووە.
ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی کۆبوونەوەکەیی لە گەڵ نەجلا مەنقوش بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بووە، هاوکات کۆبوونەوەکەی بە مێژوویی ناو بردووە.
ڕۆژی یەک شەممە خۆپێشاندانی دانیشتووانی لیبیا وەک ئیدانەکردنی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەچوو./.