بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆن سیلوانۆف وەزیری دارایی ڕووسیا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ڕووسیا لە چوارچێوەی وڵاتانی گرووپی برێکس لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەت کێشەکانی پەیوەندیدار بە ئاڵوگۆڕی کاڵا و کاروباری دارایی کە چارەسەرکردنی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا دژوارە، سەرکەوتووە.
ناوبراو وتی: ئێمە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی کاڵا و دارایی لە گەڵ وڵاتانی برێکس سەرکەوتوو بووین، ئەمەش تا ئەمڕۆ بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دژوار بووە.
وەزیری دارایی ڕووسیا وتی کە وڵاتانی برێکس بونەتە هاوبەشی ئابوریی ئێمە و ئەمڕۆ سیاسەتی زۆربەی وڵاتان لە ڕۆژئاوا بەرەو ڕۆژهەڵات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
سیلوانۆف وتی: برێکس کۆمەڵە وڵاتێکی دۆستە کە ئامانجی باشترکردنی هەلومەرجی خەڵکی هەیە و گرنگی بە گەشەی زیاتر بە پشت بەستن بە دەرفەتە ئابورییەکان لە سەر بنەمای ناسیاسی و بەرژەوەندی بەرامبەری وڵاتان دەدات./.