بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاسم موسەوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە لە سەر بنەمای ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و واشنتنە و بڕیاری کشانەوەی ئەو هێزانەش لای بەغدایە نەک واشنتن.
ناوبراو وتی: لێدوانەکانی مارک مەیلی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە.
موسەوی وتی: بڕیاری مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لای عێراقە و حکومەتی بەغدا لە دەرەوەی ئەو ڕێکەوتنە هاوبەشە، دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە و ڕێکەوتنەکەش پێویستی بە چاودێری و بەدواداچوون هەیە تا ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەرک و ڕاسپاردەیان دیاریکراو بێت.
پەرلەمانتارەکەی عێراق بە ئاماژە بە مێژووی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وتی کە ئێمە دژی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەین لە عێراق./.