بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین وتی کە پەرەپێدانی گرووپی بریکس، هەنگاوەکانی چەند جەمسەری لە جیهاندا بەرەو پێش دەبات و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دیمۆکراتتر دەکات.
ناوبراو وتی: زیاتربوونی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی برێکس پەرەپێدانی سیستەمە سیاسی و ئابورییەکانی جیهان لە پێناو دادپەروەری زیاتر بەهێز دەکات و ڕۆڵ و دەنگ و کاریگەری وڵاتان و بازاڕەکانی بەرەو گەشەسەندن لە کاروباری نێودەوڵەتیدا زیاتر دەکات.
وانگ یی وتی: بڕیاری بانگهێشتکردنی سعوودیە، ئیمارات، میسر، ئێران، ئەرژەنتین و ئەسیوپیا بۆ ئەندامبوون لە گرووپی برێکس، گرنگترین ڕووداوی کۆبوونەوەی پانزەیەم بووە و خاڵێکی مێژوویی لە ڕەوتی پەرەپێدانی بەرەیەکی ئابوری بووە./.