بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا شەوی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق هەوڵی ئەوەیدا پاساو بۆ جموجوڵە گوماونییەکانی هێزەکانی وڵایەکەی لە ناوچە سنورییەکانی عێراق، سوریا و ئەردەن بهێنێتەوە.
بزوتنەوەی خۆڕاگریی نۆجەبا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم بابەتە لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە کە گەلی عێراق چاوەڕوانی ئەنجامی سەردانەکەی شاندی عێراقی بۆ ئەمریکا بوون کە کۆتایی بە داگیرکاریی ئەو وڵاتە بێنێت و هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە بەڵام لە ناکاو جموجوڵی گوماناویی ئەو هێزانە لە باشورەوە بەرەو باکور و ڕۆژئاوا بینرا.
نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا بەم کارە گاڵتەیان بە دەسەڵات و سەروەری عێراق کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئێمە لە خۆڕاگری ئیسلامی لە سەر هەڵوێستی خۆمان ماوینەتەوە کە ڕێکاری سیاسی، دیپلۆماسی و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئەمریکای داگیرکاری خۆسەپێن کاریگەری نابێت و واشنتن لە فریودان و تاڵانکردنی سەرچاوەی وڵاتان ناوبانگی هەیە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی بزوتنەوەی نۆجەبادا هاتووە کە ئەمریکا تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و لە ڕێگای سەربازی و بە شکستەوە ناچار بە کشانەوە لە عێراق دەبێت./.