بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی سیریل ڕامافوزا سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور و بۆ بەشداری لە پانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، بەرەبەیانی پێنج شەممە گەیشتە شاری پرێتۆریا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سەردانەدا بەشداری لە کۆبوونەوەی برێکس دەکات، وتارێکی بە ئامادەبوونی دەیان سەرۆکی وڵاتانی جیهان دەبێت و هەروەها لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتانیش کۆدەبێتەوە./.