بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆچکردنی پێچەوانە لە نێوان زایۆنیستەکان لە خاکێک کە هیچ کات مافی ئەوان نەبووە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ڕووی لە زیادبوون کردووە و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بە شێوازی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە ڕادەیەک کە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی زایۆنیست بە جیدی لە سەر ئەم دۆخە هۆشداری دەدەن.
باڵیۆزی یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپی لە تەل ئەبیب بە میدیایەکی زایۆنیستی ڕاگەیاندووە کە داواکاری وەرگرتنی ڤێزە لە لایەن جولەکەکانەوە بە شێوازێکی کەم وێنە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ئەو باڵیۆزە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ئەم دۆخەش بۆ ناسەقامگیری، ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە هەموارە دادییەکانی نتانیاهۆ و هەروەها ڕەوشی ئابوری لە ئیسرائیل دەگەڕێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە تا ئێستا ئەم ڕێژە داواکارییەی وەرگرتنی ڤێزە نەبینراوە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆچکردنی پێچەوانە لە کاتێکدایە کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، ڕاکێشانی جولەکەکانی جیهانی وەک بنەمایەک بۆ خۆی داناوە و هەوڵی ئەوەیداوە بەردەوام ژمارەی جولەکەکانی دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین زیاد بکات./.