بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی مێخەک بۆ ژنان دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین.
سوودی هەیە بۆ ژنانی دووگیان. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات. هەروەها سوودی هەیە بۆ مێشکی کۆرپەلە. ڕێگری دەکات کە توشبوون بە قەبزی یان سکچوون لە ژنانی دووگیان، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت.
سوودی هەیە بۆ سوری مانگانەی ژنان، دەتوانێت بە زەیتەکەی مەساجی پێبکرێت و ئازاری سوری مانگانە کەم دەکاتەوە، هێلکەدان خاوێن دەکاتەوە و ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنەوەی سوری مانگانە.
هێلکەدان بەهێز دەکات.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و خانە شێرپەنجەییەکان لە ناو دەبات.
ئازاری ددان کەم دەکاتەوە، جوینی بە گەدەی بەتاڵ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.
ڕێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و ڕێگری لە مەیینی خوێن دەکات.
سیستەمی خەو ڕێکدەخاتەوە و یارمەتی ئەوەش دەدات زووتر خەوت لێبکەوێت./.