بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک کەس زیاتر لە کەسانی ئاسایی مەترسی توشبوونیان بەم گرفتە هەیە و پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن.
ئەو کەسانەش بریتین لە:
1 – ئەو کەسانەی گرفتی سستی گورچیلە لە ناو خێزانەکەیاندا هەیە و نەخۆشییەکی بۆماوەییە لەواندا.
2 – کەسانی سەرو تەمەن 65 ساڵ.
3 – توشبووانی نەخۆشی شەکرە کە ڕێژەی شەکر لە خوێنی ئەواندا زۆرە.
4 – ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان زۆرە کە لە گەڵ سستی گورچیلەکان مەترسی توشبوونیان بە شەکرە و پەستانی خوێنیش بەرزە.
5 – کەسانی جگەرەکێش.
6 – ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە./.