بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بلومبێرگ بە بە گێڕانەوە لە ڕاپرسی “هێریس” کە لە لایەن ئەنجومەنی کارگێڕانی (ASA) ـیەوە ئەنجام بووە، نووسیویەتی: هەنێکی زۆر لە کرێکارانی ئەمریکا بە هۆی پەرەسەندنی فەنیاری نیگەرانی ئەوەن کاری خۆیان لەدەست بدەن.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، 47 لەسەر سەدی بەشداربوویانی ئەو ڕاپرسییە دەڵێن کە مەکینە و ماشین بە ئاسانی دەتوانێ لە شوێنی کارکردن، جێ ئەوان بگرێتەوە، کە ئەو ڕەقمە بەراوەرد بە ساڵی 2017 زیاد بوونی زەقێکی بە خۆوە بینیوە، لەو کاتەدا ڕاپرسییەک بەم هەمان شێوە بەڕێوەچوو کە 27 لەسەر سەدی کرێکاران لەو باوەڕەدا بوون کە ڕۆبۆت و بیری دەستکرد دەتوانێ جێ ئەوان بگرێتەوە.
ئەو ڕاپرسییە پیشانی داوە کە کرێکارەکانی بەشی پیشە ئەگەری زۆرتریان لەسەرە بۆ لەدەستدانی کاریان و لەو بابەتەوە نیگەرانن بەڵام کارگێڕانی بەشی دەرمان و پیزشکی کەمتر هەست بەو مەترسییە دەکەن.
زۆرترین نیگەرانیش لە نێوان کرێکارانی لاو و ڕەش پێست و ئسپانیایدا بوونی هەیە و ئەمریکییە سپی پێستەکان کەمتر نیگەرانی ڕوودانی ئەو ڕووداوەن.
وادیارە ئەو کەسانەی کە کار و پیشەیان لە ئاستێکی باڵادا هەیە، زۆرتر دەچنە پیری گەشەسەندنەوەی فەنیاری و کەڵکوەرگرتن لە بیری دەستکرد لە شوێنی کارەکەیان و دەڵین بەو شێوەیە ئەنجامی کاریان لا ئاسانتر دەبێتەوە.