بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆماریخوازەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی ئەو وڵاتە، وتی: ئێمە بەهێزین بەڵام ئەم بەهێزبوونە بەرەو لاوازبوون دەڕوات، لە ڕاستیدا ئەمە بە دابەزینی پێگەی دۆلار دەرکەوتووە و من تەنیا سەبارەت بە بەهای دراوی خۆمان لێدوان نادەم بەڵکوو سەبارەت بە بەکارهێنانی دۆلار لە سەرتاسەری جیهان لێدوان دەدەم.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی: لە ڕاستیدا لاوازبوونی پێگەی دۆلاری ئەمریکا گەورەترە لە دۆڕان لە هەر شەڕێکدا.
ناوبراو وتی: ئێوە سەیری فڕۆکەخانەکانی ئێمە بکەن، سەیری تێرمیناڵەکان، ڕێگاوبانەکان و هەر شتێکی دیکە، ئەمریکا وەک وڵاتێکی جیهانی سێهەمی لێهاتووە.
دوناڵد ترەمپ وتی: ئێمە خاڵێکی بەهێزمان هەیە و ئەویش دۆلارە، بەڵام سەیری ئەوە بکەن کە وڵاتانی دیکەی جیهان ئەم دۆلارەی ئێمە بەکار ناهێنن، چین دەیەوێت دراوی خۆی بکاتە جێگرەوەی دۆلار لە وڵاتانی دیکە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دیسانەوە هێرشی کردە سەر جۆبایدن و تیمەکەی لە کۆشکی سپی و وتی کە من دەمەوێت عەقڵی تەندرووست بۆ کۆشکی سپی بگەڕێنمەوە، ئەوان نازانن چۆن هەڵسووکەوت دەکەن و وڵاتی ئێمە لە ناو دەبەن./.