بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە 6 مانگی ڕابردوودا 167 فەڵەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
ژمارەی شەهیدەکانی فەڵەستین لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوو زیاترە لە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2022 لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کران. لە ساڵی ڕابردوو بە گشتی 155 کەس لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە فەڵەستین شەهید کران.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە مانگی تەمموز تا ئابی 2023 هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی 276 کەسی فەڵەستینی بە تایبەت 60 منداڵیان لە سەرتاسەری کەرتی خۆرئاوا بریندار کردووە.
هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی 56 خانووی فەڵەستینییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو و کەرتی خۆرئاوا ڕووخاندووە یان دەستی بە سەریاندا گرتووە کە لە ئەنجامی ئەوەش ژمارەیەک لە فەڵەستینییەکان ئاوارە بوون./.