بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەیاننامەیەکی لە سەر کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە هێزەکانی ئەمریکا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە، هۆکاری هێرشی سەر پاسێکی هەڵگری هێزە سەربازییەکانی سوریا بوون.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە تاوانبارانە و تیرۆریستییە لە پێناو هێرشەکانی ئەمریکایە بۆ سەر دەسەڵات، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سوریا و پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکانە بە تایبەت داعش.
ئەمریکا لە ئێستادا 28 بنکەی سەربازی و 4 بنکەی لۆجستیی لە سوریا هەیە کە نزیکەی 2 هەزار کەس لە هێزەکانی ئەو وڵاتەیان تێدا جێگیر کراوە. داگیرکارانی ئەمریکی بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش و پاڵپشتی لە هەسەدە پاساو بۆ مانەوەی خۆیان لە سوریا دەهێننەوە، لە کاتێکدا کە داعش و تیرۆریزم بە گشتی بووەتە کارتی سەرەکی ئەمریکا بۆ مانەوەی خۆی لە ناوچەکە بە تایبەت سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان هەوڵی جێبەجێکردنی پیلانەکانی دەدات./.