پاش ئه‌وه‌ی که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا، به قاچاخ بردنی نه‌وتی داعشی له لایه‌ن وڵاته‌که‌یه‌وه به درۆ خستبووه‌وه، وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگه‌یاند: ئه‌نکه‌ره به‌رده‌وامه له پاڵپشتی له به قاچاخ بردنی نه‌وتی داعش.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له مۆسکۆ وتی: تورکیا فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیای خسته خواره‌وه که سه‌رقاڵی بۆردومانی کاروانه نه‌وتییه‌که‌ی داعش بووه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی له به‌رده‌ستدا نییه که بیسه‌لمێنێت کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له دۆسیه‌ی نه‌وتی داعش تێوه‌گلاو بێت، ڕایگه‌یاند: له ئێستادا پێویسته ئه‌مریکا زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به قاچاخی نه‌وت له سوریا بۆ تورکیا له لایه‌ن داعشه‌وه سه‌ر له نوێ بخاته به‌ر لێکۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی خۆی.
وه‌لید موعه‌لیم وتی: به هۆی ئه‌م کێشه و گرفتانه‌وه داوا له جۆن کێری ده‌که‌م هه‌وڵی ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه بدات و به‌ڵگه‌کانی تایبه‌ت به کاره نایاساییه‌که‌ی تورکیا بخاته ڕوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هه‌روه‌ها به ئاماژه به ئه‌زموونی مه‌یدانی و شه‌ڕی سه‌ربازانی سوری له ماوه‌ی پێنج ساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له‌و وڵاته‌دا، ڕایگه‌یاند: سوپای سوریا ئاماده‌یی هاوکاریی له گه‌ڵ سوپای وڵاتانی دیکه له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌یه و له‌م ڕێگایه‌شدا هه‌ماهه‌نگی و ڕاوێژی ته‌واوی ده‌بێت.
ڕووسیا پاش لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا داوای له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی داهاتوو، ڕاپۆرتێکی ته‌واو سه‌باره‌ت به به قاچاخ بردنی نه‌وتی داعش بۆ وڵاتانی دیکه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بکات.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته، وێنه‌کانی تایبه‌ت به بازرگانی نایاسایی نه‌وتی داعشی داوه‌ته وڵاتانی به‌شدار له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی گرووپی جی 20 له ئه‌نتالیای تورکیا.
سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش ڕایگه‌یاندووه: له کاتێکدا که فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا بۆردومانی ئامانجه نه‌وتییه‌کانی تیرۆریستانیان له سوریا ده‌ستپێکردووه، تورکیا به توندی له‌م کرده‌وه‌ی مۆسکۆ تووشی شڵه‌ژاوای بووه.
ڕووسیا له ستراتیژی نوێی خۆی، هێرشی زیاتر ده‌کاته سه‌ر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتی داعش که له ساڵێکدا ده‌گاته 800 ملیۆن دۆلار.
ئه‌نکه‌ره به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که له به‌رامبه‌ر بازرگانی کۆمپانیا و بازرگانانی ئه‌و وڵاته، کڕیارانی نه‌وتی داعش له وڵاتانی ڕۆژئاوا، به‌کارهێنانی خاکی ئه‌و وڵاته بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و پاڵاوتنی نه‌وتی خاو له پاڵاوگه‌کانیدا بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه.
محه‌ممه‌د ئه‌دیب ئۆغلۆ نوێنه‌ری پێشووی پارله‌مانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاندووه: یه‌کێک له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه داراییه‌کانی تیرۆریستانی داعش، فرۆشتنی نه‌وته که به هاوکاری که‌سانی نزیک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان ده‌نێردرێته تورکیا.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: له ڕقه‌ی پایته‌ختی داعش، سه‌رچاوه‌ی نه‌وت هه‌یه و داعش هاوڕێ له گه‌ڵ که‌سانی نزیک له هه‌ندێک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان و بازرگانانی تورکیا، نه‌وته‌که‌ی ده‌فرۆشێت.
جان کریاکۆ ئه‌ندامی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکاش هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ڕایگه‌یاندووه: داعش به دابین کردنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراق بۆ تورکیا، داهاتێکی زۆری ده‌بێت. داعش به دابین کردنی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رچاوه نه‌وتییه‌کانی داگیرکراو له خاکی عێراق و خاکی تورکیا، بازرگانی نه‌وتی خۆیی له گه‌ڵ کڕیارانی نه‌وت په‌ره پێداوه.