بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە فاینشیاڵ تایمز، زیادبوونی نرخی بەنزین لە نزیکەی شەپۆڵلێدانی کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردنی سەروکۆماری ئەمریکا بووتە هۆی سازبوونی کێشەی نوێ بۆ دەوڵەتی ئەو وڵاتە.
لە ڕاستیدا جۆ بایدن، سەروکۆماری ئێستای ئەمریکا هەوڵی ئەوە ئەدات دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە بەهێز کات تاوەک دۆخی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕوو لە چاکە بکات، بەڵام نرخی بەنزین لەو وڵاتەدا بە هۆی جێبەجێکارییەکانی عەرەبستان و ڕووسیا واتا کەم بوونی ناردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی گەیشتووەتە بانترین ئاستی خۆی لەم 9 مانگەی دوایینەدا.
ئەو کارە بووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی زۆری لە دوابینییەکان، ڕێک بێتە دی و نرخی نەوت لەم ساڵەی کە تێدان بۆ هەر بەرمیل بگاتە نزیکەی 100 دۆلار و ئەمەش بووەتە هۆکاری پێکهاتنی کێشەی نوێ بۆ کۆشکی سپی.
باب مکنالی، سکێرتێری ڕێکخراوەی ڕاپیدان و ئێنرجی و ڕاوێژکاری جورج بۆش سەروکۆماری پێشووی ئەمریکا دەڵێت ترسێکی زۆر گەورە لە کۆشکی سپی نیشتووە. هەرکات نرخی بەنزین زیاد دەکات، هەر سەروکۆمارێک تووشی قەیران دەبێت، لەبەر ئەوەی ئەو بابەتە زۆر کاریگەرە لەسەر خۆشەویستبوونی سەروکۆمار و هەروەها چۆنیەتی توانی بەکارهێنەران.
پلەدارێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە دیقەتەوە خەریکی چاودێڕی لەسەر نرخی بەنزینە و زۆڕ گرنگی بەو بابەتە ئەیات.
حەوتەی ڕابردوو پاش ڕاگەیاندنی عەرەبستان سەبارەت بەوەی کە دیەوێت درێژە بە ڕەوتی کەمکردنەوەی ناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی بدات بووتە هۆی زۆر تووڕە بوونی پلە و پایەدارەکانی ئەمریکا.
لە حاڵێکدا عەرەبستان ئەو بڕیارەی دەرکردووە کە ئاژانسی نێودەوڵەتی ئێنرجی ڕایگەیاندووە لە چەند مانگی داهاتوودا دیسان ناردەی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی کەمتر دەبێتەوە.









