بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی فەرمی لە ژاپۆنە. ئەمە یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ ژاپۆن لەو کاتەوە بووەتە وەزیری دەرەوەی ئێران.
بڕیارە ناوبراو لە گەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە، وەزیری تەندرووستی و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژاپۆن سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کۆببێتەوە.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ژاپۆن هاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی بۆردومانی ناوەکیی هێرۆشیما و ناکازاکی لە لایەن ئەمریکاوە./.