بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێترین کۆژماری بڵاوەبوو لە لایەن ڕێکخراوەی ئەو وڵاتانەی کە نارەی نەوتی خاویان بووە و لە ڕاپۆرتی”بولتن کۆژماری ساڵانە” ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات، ئێران وەکوو هەشتمین وڵاتێک دێتە ئەژمار کە زۆرترین ناردەی نەوتی ئوپێکی بووە لە ساڵەکانی 2022دا
ئێران لەو ساڵەدا هەر ڕۆژە 901هەزار بەرمیل ناردەی نەوتی بووە، ناردەی نەوتی ئێران لە ساڵی 2022دا بەراوەرد بە ساڵی پێش لەوە، 138 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا واتا نزیکەی 18.1% زیادی کردووە.
ئێران لە ساڵی 2021دا ڕۆژانە 763 هەزار بەرمیل ناردەی نەوتی بووە.
عەرەبستان بە ناردەکردنی 7.364 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا وەکوو یەکەمین گەورەترین ناردەکەری ئۆپێک لە ساڵی 2022دا و عێراق بە ناردەکردنی 3.712 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا و ئێمارات بە 2.717 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا هەرکامە و لە ڕدەی دووهەم و سێهەمدا جێگیر بوون.
ڕێژەی ناردەی نەوتی وڵاتانی دیکە بەم شێوازەیە: نیجریە 1.388 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا، کووەیت 1.879 بەرمیل لە ڕۆژدا، ڤێنێزوئێلا 438هەزار بەرمیل، ئانگولا 1.085 ملیۆن بەرمیل، ئەلجەزایر 477هەزار بەرمیل، کونگۆ 243 بەرمیل، گینە 81هەزار بەرمیل، گابن 185 هەزار بەرمیل و لیبیا 920 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا ناردەی نەوتیان بووە.
ڕێکخراوەی ئەو وڵاتانەی کە ناردەی نەوتیان بووە ڕایگەیاندووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران لە ساڵی 2022دا 2.554 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا بووە، کە ئەو ڕەقەمە سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی 2.392 بەرمیلی ساڵی پێش لەوە، نزیکەی 6.8% زیادی کردووە.
ئەو ڕاپۆرتە هەژماری چاوکەی نەوتی ئێرانی لە ساڵی 2022 نزیکەی 105 دانە ڕاگەیاندووە کە سەبارەت بە ساڵی پێش لەوە، هێچ گۆڕانکارییەکی نەبووە.
ئۆپێک ڕادەی پاڵفتەی نەوتی ئێرانی لە ساڵی 2022دا نزیکەی 2.237 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا ڕاگەیاندووە کە سەبارەت بە ساڵی پێش لەوە نزیکەی 35 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا زیادی کردووە، ڕادەی پاڵفتەی نەوتی ئێران لە ساڵی پێش لەو بەروارە 2.202 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا ڕاگەیندرابوو.