بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆریا باکوور ڕەخنەی لە یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ تایوان گرتووە کە هەمووی چەک و چۆلی سەربازی بووە و دەڵێت واشنتن لەو هەوڵەدایە پەرە بە کێشەکانی ناوچەکە بدات و شەڕ پێک بهێنێت.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕابردووە پەردەی لەسەر یارمەتییەکی سەربازی 345 ملیۆن دۆلاری بۆ تایوان لابردووە، هەروەها کونگرەی ئەمریکا ئیزنی ناردەکردنی چەک بۆ تایوان تا نرخی یەک ملیارد دۆلاری دەرکردووە وەکوو بەشێک لە خەرج و بەرجی ڕەچاوکراوی ساڵی 2023.
لە گوتارنامەیەکدا کە لە لایەن هەواڵنێری فەرمی کۆریا باکوور KONA بڵاو بوویەوە. “مائنگ یونگ ریم” بەرپرسی گشتی بەڕێوەبەرایەتی کار و باری چین لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریا باکوور، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئەو پلانە “هەڕەشەیەکی مەترسیداری سیاسی و سەربازیە” و ” هەڵوەشاندنەوەی زەقی” بنەمای چینی یەکدەست و سەربەخۆیە.
گوتارەکەی کۆریا باکوور ئەوەش دەڵێت:”ئەوە مەبەستی پیس و بەدفەڕی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە تایوان بگۆڕنەوە بنکەیەکی بەهێزی سەربازی دژ بە چین و هەروەها سەنگەرێک بۆ بەڕێوەبردنی ستراتێژی خۆی بە مەبەستی کونتڕۆڵکردنی چین”
تایوان وەکوو بەشێک لە چین دێتە ئەژمار و داوای سەربەخویی دەکات، داخوازییەک کە هەموو وڵاتەکانی جیهان و ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی بە فەرمی بوون نایزانێ. هەروەها (پەکین) دژ بە هەرجۆرە پەیوەندییەکە لەگەڵ نوێنەرانی تایوانی و پلە و پایەدارەکانی ڕۆژئاوا بە تایبەت پلە و پایەدارەکانی سەربازی و سیاسی ئەو وڵاتانەی کە پەکین لەگەڵیان پەیوەندی دیپلۆماتیکی هەیە و دەڵێت ئەو جۆرە پەیوەندی و هات وچۆە واتا هەڵوەشاندنەوەی چینی سەربەخۆ و سیگناڵی نادرووست ناردەی هێزە جیایی خوازەکانی تایوان دەکات.
ڕاپۆرتەکان لە بارەی مەبەستی ئەمریکا بۆ ناردنی چەک سەربازی بۆ تایوان، کاردانەوەی چینیشی بە دواوە بووە، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە هۆشداری داوەتە ئەمریکا کە هیچ وڵاتێک نابێت بڕیاری خەڵکی چین بۆ بەرگری لە دەسەڵات و خاکی خۆی و بەتایبەت خاکی تایوانیش بە کەم بزانێت.
لە گوتارنامەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژە کراوەتە ئەم بابەتەش: ” دابین کردنی چەک و چۆل بۆ تایوان لە لایەن ئەمریکاوە، بنەمای چینی سەربەخۆ و ناوەرۆکی سێ گوتارنامەی هاوبەشی چین و ئەمریکا بە توندی پێشێل دەکات و هەڵیدەوەشێنێتەوە، لەتمەی جیدی دەدات لە دەسەڵات و ئاسایشی چین و هەروەها دەبێتە هۆی داڕوخانی پەیوەندیەکانی پەکین واشنتن و ئاشتی و بەردەوامی لە تەنگاوی تایوان.
کیم جونگ ئوون، سەروکۆماری کۆریا باکوور حەوتەی ڕابردوو لەگەڵ کۆڕێکی چینی لە پیونگ یانگ کۆ بوونەوە و بڕیاری داوە کە پەیوەندیەکانی هەر دوو وڵات تا “بانترین ئاست” بەرز کاتەوە.