بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە کۆبوونەوەی لە گەڵ جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان، وتووێژ و بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
باڵیۆزی ئێران جەختی لە سەر چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاسایشی سنورە هاوبەشەکانی ئێران و عێراقی لە هەرێمی کوردستان بە گرنگ ناو برد و داوای لە نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لەم بوارەدا هەوڵەکانی بەکار بێنێت.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا پلاسخارت بە ئاماژە بە سەردانەکەی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی، سەردانەکەی بە ئەرێنی ناو برد و داوای بەردەوامیی هاوکارییە ئەمنییەکانی ئێران و عێراقی کرد./.