بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەرۆکی بەرەی نەیارانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئەو ڕژێمە، داوای لە کوبی شەبتای چاودێری گشتی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنیستی کرد ڕێز لە خۆپێشاندەران بگیرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی ئیسرائیل بووەتە ئامرازی دەستی تاوانبارێک. وەک ئاماژەیەک بە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی.
ڕژێمی زایۆنیستی ماوەی چەندین مانگە لە دژی نتانیاهۆ بووەتە گۆڕەپانی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە شار و شارۆچکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین./.