بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش نیوەڕۆی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوە، محەممەد سامر خەلیل وەزیری دارایی و ئەیاد خەتیب وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای سوریا، بە ئاماژە بە ڕێکەوتنەکانی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە، جەختی لە سەر جێبەجێکردنیان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ستایشی خۆڕاگری مێژوویی گەل و حکومەتی سوریای لە بەرامبەر پیلانگێڕی و هێرشی هەمەلایەنەی 12 ساڵەی سەر ئەم وڵاتە کرد و وتی: پەیامی سەردانەکەم و کۆبوونەوەم لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، سەرکەوتنی گەورەی بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بووە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا هەنگاوی زیاتر لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق هەڵدەگیرێت./.