محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێکدا بۆ هاوتاکه‌ی له تورکیا داوای هاوکاری زیاتری تورکیای له شه‌ڕی دژ به تیرۆر وه‌ک کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ناوچه‌که و جیهان کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، زه‌ریف له‌و په‌یامه‌دا وێڕای پیرۆزبایی سه‌ر له نوێ ده‌ستنیشان بوونی مه‌ولوود چاوش ئۆغلۆ وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، هیوای ئه‌وه‌ی خواست که به دووربینی دوو وڵاتی تورکیا و ڕووسیا، کێشه‌ی نێوانیان سه‌باره‌ت به فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی مۆسکۆ چاره‌سه‌ر ببێت.
له به‌شێک له‌و په‌یامه‌دا هاتووه: هه‌روه‌ها خوازیارم به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته، وێڕای جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی هاوکارییه‌کانی دوو وڵات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام که له هه‌ل و مه‌رجێکی هه‌ستیاردا تێپه‌ر ده‌بن، کاریگه‌ری ئه‌رێنی ئه‌م چه‌شنه ڕاوێژ و هاوکارییانه دووپات بکه‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها دڵنیام به دووربینی دوو وڵاتی دۆستمان تورکیا و ڕووسیا، ئه‌و کێشه‌یه‌ی که له نێوانیان ڕووی داوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له داهاتوودا به پێکه‌وه کارکردنمان بتوانین به‌ره‌نگاری کێشه‌ی سه‌ره‌کی جیهان و ناوچه‌که ببینه‌وه که تیرۆر و تیرۆریستانه.
تێکشکانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا که له جۆری سوخۆی 24 بوو، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و مۆسکۆ.
کابینه‌ی نوێی تورکیا حه‌فته‌ی ڕابردوو پاش په‌سه‌ندکردنی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆی سه‌رۆک وه‌زیران له لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه به فه‌رمی پێک هێنراوه.