بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسەن حەبیب زادە باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی ڕادەستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بە هاوکارییەکانی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
ئەردۆغان هەروەها داوایکرد کە هاوکارییەکانی نێوان تورکیا و ئێران بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پیلانگێڕیی دژ بە ئیسلام زیاتر بکرێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە وڵاتانی ئیسلامی بە یەکڕیزی ڕوبەڕوی تیرۆریزم ببنەوە.
محەممەد حەسەن حەبیبزادە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیا وتی کە پەرەپێدانی هاوکارییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی و هاوکاری و هەڵوێستی هاوبەش لە کاروباری ناوچەکە و جیهان، لە ڕیزی گرنگترین سیاسەتەکانی بۆ کارکردن وەک باڵیۆزی ئێران لە ئەنکەرە دەبێت./.