بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆمام شەماع لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العهد وتی کە عێراق لە ڕووی ئابورییەوە بەسراوەی ئەمریکایە و سەربەخۆ نییە.
ناوبراو وتی کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ڕاستیدا پەیامی سیاسی واشنتنە بۆ بەغدا و سیاسەتی کابینەی پێشوو لە بواری ئابوریدا شکستخواردوو بووە.
شەماع وتی کە ئەمریکا بە سزا ئابورییەکان هیچ گرنگییەک بە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراقی نادات.
ئەو شارەزا عێراقییە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار هۆشدارییدا و وتی کە داهاتوو مەترسیدارە و ئەگەری گەیشتنی هەر 100 دۆلار بە 200 هەزار دینار لە ئارادایە.
شەماع سەبارەت بە کێشە سیاسییەکان بە هۆی سیاسەتە داراییەکانەوە هۆشدارییدا و وتی کە گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندی چارەسەری کێشەکان ناکات./.