بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە گەڵ ژمارەیەک لە شارۆچکەنشینەکان هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم هەنگاوە دوژمنکارانەیە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە زایۆنیستەکان پرۆژەیەکی جیهانییان بۆ دەسدرێژکردنە سەر پیرۆزییەکانی موسڵمانان هەیە، لە تاوانی سووتاندنی قورئانی پیرۆز تا بێڕێزیکردن بە ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامادەبوونی وەزیرێکی تاوانباری کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی لە مزگەوتی ئەقسا، هەنگاوێکی دیکەی بەئەنقەستە بۆ دەسدرێژیکردنە سەر پیرۆزییەکانی موسڵمانان و بریندارکردنی هەست و سۆزی ئەوان./.