بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی لارس ڕاسمۆسن وەزیری دەرەوەی دانیمارک، بە توندی ئیدانەی سووکایەتیکردنی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەورووپی کرد.
وەزیری دەرەوەی دانیمارک نیگەرانی خۆیی لە سووکایەتیکردن بە پیرۆزییە ئائینییەکان بە تایبەت قورئانی پیرۆز لەو وڵاتە دەربڕی و وتی کە دانیمارک هەر سووکایەتییەک بە قورئانی و پیرۆزییەکانی موسڵمانان ئیدانە دەکات.
ڕاسمۆسن وتی کە ئەگەرچی ئازادی ڕادەربڕین، ئائین و خۆپێشاندان و گردبوونەوەکان وەک بنەمایەک لە دەستووری دانیمارکدا دەبینرێت بەڵام ناکرێت هەندێک کەس ئەمە بکەنە پاساوی هێرش و سووکایەتی بە کەسانی دیکە و ئەمەش بە لای ئێمەوە قبووڵنەکراوە.
وەزیری دەرەوەی دانیمارک وتی کە ئەم ژمارە زۆر کەمە نوێنەری خەڵکی ئێمە نین.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئیدانەکردنی تاوانی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە لایەن حکومەتی دانیمارکەوە هەنگاوێکی بەرچاوە و جەختی لە سەر سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەش کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئازادی ڕادەربڕین بابەتێک نییە کە لەو چوارچێوەدا هێرش بکرێتە سەر پیرۆزییە ئائینییەکان./.