بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی حوزەیرانی 2023 بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو ئامارەش، عێراق لە مانگی حوزەیران 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتەکەشی 7 ملیار و 179 ملیۆن و 760 هەزار دۆلار بووە.
عێراق لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشور، 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و لە نەوتی پاشەکەوتکراویش 299 هەزار و 445 بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەردەن کردووە.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە تێکڕای فرۆشتنی هەر بەرمیل نەوت 71 دۆلار و 755 سەنت بووە.
سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە لایەن 33 کۆمپانیای جیهانی و لە ڕێگای بەندەرەکانی وەک بەسرە و جەیهانی تورکیاوە بووە./.