بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە نابلۆس، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سێ کەسی فەڵەستینییان شەهید کرد و تەرمەکانی ئەوانیان لە گەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار برد.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی هاوخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین بڵاو کردەوە.
ناوبراو بەرامبەر بە خەڵک و گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ڕایگەیاند: خوێنی پاکی شەهیدانی ئێوە بە فیڕۆ ناچێت و کۆتایی و لەناوچوونی ڕژێمی تەزویر، داگیرکار و تیرۆریستیی زایۆنیستی نزیک بووەتەوە./.