بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە کاردانەوەی بەرامبەر بەو تاوانانەی لە وڵاتانی سوید و دانیمارک و سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز کراوە، وتی: ئەو وڵاتانەی خۆیان بە ئاشتیخواز و خاوەن دیمۆکراسی دەزانن، ئێستا بوونەتە پێشەنگی پێشێلکردنی یاسا و عورفی نێودەوڵەتی و ماف و پیرۆزییەکانی زیاتر لە دوو ملیار موسڵمان لە سەر ئاستی جیهان.
ناوبراو وتی: ئەم پیلانە بۆ تێکدانی یەکڕیزی جیهانی و بڵاوەپێکردنی نەفرەتە لە نێو گەلان کە دەبێت لە سەر ئامانج و نهێنییەکانی ئەم پیلانەش ووشیار بین.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، کۆمکاری عەرەبی و سەرجەم چالاکوانە سیاسی و ئائینییەکان لە سەرتاسەری جیهان کرد کە لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە هەست و سۆزی زیاتر لە دوو ملیار موسڵمانی جیهان، هەڵوێستیان هەبێت./.