بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سووکایەتیکردنی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەورووپی بە بەشێک لە پرۆژەی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد.
ناوبراو وتی: هیچ پیلان و هەڵسووکەوتێکی ئەوان ناتوانێت موسڵمانان لە قورئان دوور بکاتەوە.
نەعیم قاسم وتی: وەک چۆن کە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی سەرکەوتنمان بە دەست هێنا و خاکەکەمان ئازاد کرد، وەک چۆن کە زایۆنیستەکان توانای ڕوبەڕوبونەوەی ئێمەیان نییە، ڕەوتی ستەمکاری جیهانیش توانای ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی، کەلتوری، کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژیایی نییە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە ئەمڕۆ ئەزموونی حزبوڵڵامان هەیە و ئەمەش متمانە و هێزمان پێدەدات و لە لوبنانیش جەخت لە سەر سێ باڵی بەهێزی سوپا، گەل و خۆڕاگری دەکەینەوە./.