بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە نوێترین ئاماری ساڵانەی خۆی ڕایگەیاندووە کە وەبەرهێنانی گازی سرووشتی ئێران لە ساڵی 2022 لە سەدا 2 بەراورد بە ساڵی ڕابردووی زیادی کردووە و گەیشتووەتە 262 ملیار و 261 ملیۆن مەتری سێجا. وەبەرهێنانی گازی ئێران لە ساڵی 2021 بە ڕێژەی 257 ملیار و 119 ملیۆن مەتری سێجا بووە.
وەبەرهێنانی گازی ئێران لە ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی 2020 لە سەدا 3 بەرزبوونەوەی هەبووە.
ئێران لە پاش ئەمریکا و ڕووسیا، سێهەم وەبەرهێنەری گەورەی گازی جیهان لە ساڵی 2022 بووە.
وەبەرهێنانی گازی ئەمریکا لە ساڵی 2022 یەک تریلیۆن و 15 ملیار و 698 ملیۆن مەتری سێجا و ڕووسیا 630 ملیار و 759 ملیۆن مەتری سێجا بووە.
ڕێکخراوی ئۆپێک ڕایگەیاندووە کە هەناردەی گازی ئێران لە ساڵی 2021 لە سەدا 2 بەراورد بە ساڵی 2020 زیادی کردووە. ئێران لە ساڵی 2021 نزیکەی 18 ملیار و 790 ملیۆن مەتری سێجا گازی هەناردە کردبوو./.