بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بڕیارێکدا و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانی بێڕێزیکردن بە قورئانی پیرۆز، چالاکی نوێنەری تایبەتی سویدی هەڵپەسارد.
بڕیارەکەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە هۆی دووبارەکردنەوەی تاوانی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بووە.
سەلوان مۆمیکا پەنابەری تەمەن 37 ساڵەی عێراقی کە لە سوید ژیان بە سەر دەبات، بۆ دووەم جار بێڕێزیی کردە قورئانی پیرۆز و ئەمەش کاردانەوەی موسڵمانانی لە سەر ئاستی جیهان بە دواوە بووە./.